پەیامی کورد ... پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ەوە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی :
پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی یەکیتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا دەکەم. بە هەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی درووستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری. پێش خستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبوون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بونیاتنانی سەقامگیری هەمیشەیی کە بە سوودی هەموو ناوچەکە دەگەڕێتەوە.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لە پشتگیری و هاوکاریمان بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێک دەکەینەوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بێت و ئاسۆیەکی نوێ بۆ برایەتی و پێکەوەژیان بکاتەوە. هیوادارین هەنگاوی تری له پهرلهمان بهدوادا بێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری متمانە و بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەی کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە