گیان لەدەستدانی دایكێكێ کورد بەدەستی هێزی چەکدار لە تاران 

Dîroka Belavkirin :
گیان لەدەستدانی دایكێكێ کورد بەدەستی هێزی چەکدار لە تاران 
  • گیان لەدەستدانی دایكێكێ کورد بەدەستی هێزی چەکدار لە تاران 

ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرامباری ١٤٠٤، لەیلا شاکری، ژنێکی کوردی تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی هەمەدان و دانیشتووی قەرچەك لە تاران شەهید کرا . ناوبراو لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارەدا، لە كاتێك دا لە تەنیشت دارێکەوە وەستابوو، لە لایەن قەناس بەدەستەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست داوە.

ئەو كە دایكی سێ منداڵ بوو، دوای ئەوەی گوللەیەک بەر سەری کەوت، دەست بەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام دوای دوو کاتژمێر، خێزانەکەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكەی بانگهێشتی کەهریزەك کران. 

منداڵەکانی، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ١١ ساڵ و کچێکی تەمەن ٢ ساڵ، بە شێوەیەکی دڕندانە لە دایکیان بێبەش کران.

تەرمی ئەو دایکە،، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە بەهەشتی فاتمی لە قەرچەك، لە دۆخێكی تەواو ئەمنی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی سنووردار لە خێزانەكەی بە خاک سپێردرا. دەسەڵات مافی پرسە و ماڵئاوایی لە بنەماڵەکەی زەوت کرد.