پەیامی کورد ... دابەش کردنی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی زه‌وی له هه‌ولێر ڕادەگەێندرێت
به‌ڕێوبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ڵێ "پرۆسه‌ی دابه‌ش كردنی زه‌وی به‌رده‌وامه و تاپۆكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی دابه‌ش كراون به‌رده‌وامه."
سه‌ربه‌ست مه‌ولوود، به‌ڕێوبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕایگه‌یاند "دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ران ده‌ست به دابه‌ش كردنی زه‌وی كراوه، پرۆسه‌ی دابه‌ش كردنی زه‌وی تا یەک فەرمانبەر مابێت به‌رده‌وام ده‌بێت، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی زه‌وی له سنووری سه‌رۆكایه‌تی هه‌ولێر دابه‌ش بكرێن."
به‌ڕێوبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ووتیشی "ئه‌و زه‌وییانه‌ی دابه‌ش كراون ئێستا كار له‌سه‌ر تاپۆكردنیان ده‌كرێت، به‌ڵام پرۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وی چه‌ند قۆناغێكه و پێویستی به هه‌ندێ ووردبینی هه‌یه، دوای تاپۆكردنیشیان یه‌كسه‌ر به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێن."
سەبارەت بە وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌ربه‌ست مه‌ولود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ڕه‌زامه‌ندییان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ گەڕاوەتەوە، به‌ڵام لێره و له‌وێ هه‌ندێ فه‌رمانبه‌ر ماون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و ناوه‌ی ماوه بگاته ده‌ست ئێمه ڕه‌وانه ده‌كرێت و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌درێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە