دەست بەسەرکردنی دوو هاووڵاتی كورد خەڵكی مەلەكشایی لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران ەوە

دەست بەسەرکردنی دوو هاووڵاتی كورد خەڵكی مەلەكشایی لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران ەوە
  • دەست بەسەرکردنی دوو هاووڵاتی كورد خەڵكی مەلەكشایی لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران ەوە

ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، فەرشاد مەهدەوی، هاووڵاتی کوردی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی مەلەکشایی لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەكانی ڕێژیمی ئێران ەوە دەست بەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هەروەها پێشتریش، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمە، نادر ڕابە، هاووڵاتی کوردی تەمەن ٥٤ ساڵ و خەڵکی مەلەکشایی، لە لایەن هێزە بەكرێگیراوەكانەوە دەست بەسەر کرا. دەست بەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە لە كاتێكدایە کە ناوبراو ڕانی بریندار کراوە و ئەوەش نیگەرانی زیاتری لەسەر بارودۆخی ناوبراو لێ کەوتووەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی وورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە