پەیامی کورد ... مەزڵووم عەبدی : ئەگەر ڕێککەوتن هەرەس بهێنێت تا کۆتایی بەرگری لە ناوچە کوردییەکان دەکەین
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ تۆڕی "PBS"ی ئەمریکی ڕایگەیاند، کە ئەوان نایانەوێت ڕێککەوتنەکەیان هەرەس بهێنێت، بەڵام ئەگەر ئەوە ڕوو بدات، تا کۆتایی درێژە بە خەبات دەدەن و مەحاڵە دەست بەرداری ناوچە کوردنشینەکان بن.
گرینگترین خاڵەکانی لێدوانەکەی عەبدی:
• شەڕی مانەوە : فەرماندەی هەسەدە جەختی کردەوە کە ئەگەر ڕێککەوتنەکە کۆتایی بێت، تا دوایین سات بەرگری لە خاکەکەیان دەکەن.
• هەڵوێستی ئەمریکا : مەزڵووم عەبدی گڵەیی لە واشینتۆن کرد و ووتی کاتێک حکوومەتی سووریا هێرشی کردە سەریان، ئەمریکا بە هانای کوردەوە نەهات و هێرشەکەی ڕانەگرت، ئەمەش ناڕەزایی لای گەلی کورد درووست کردووە.
• داواکاری کورد و سوپا : ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان ئۆتۆنۆمیمان دەوێت، بەڵام لە ئێستادا تەنها بژاردەیەک کە دیمەشق قبووڵی بێت حوکمڕانی خۆجەیی یە بۆ پاراستنی ناسنامەی کورد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە