پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی واژووی لەسەر دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد
ووتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەێنێت، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی واژووی لەسەر دەسەڵاتی (کارگێڕی، دارایی، یاسایی، پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
دەقی ڕاگەێندراوی ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی چاکسازی لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کە کارنامەی کابینەی نۆ بووە سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی (کارگێڕی، دارایی، یاسایی، پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
لە چوارچێوەی ڕێکخستن و یەک خستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژوو کرد، کە ئەمە خواستێکی ھاوپەیمانان و پێکھاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگەو ڕێکەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا ھەوڵی زۆرییان داوەو کارییان بۆی کردووە.
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پاڵپشتی بەردەوامی ئەوەیکردووە ھەرێمی کوردستان خاوەنی یەک ھێزی پێشمەرگەی یەکگرتووبێت، لەم پێناوەش دا ھەوڵ و پاڵپشتی بەردەوامی ھەبووە، ئەم بڕیارەی ئەمڕۆش واژوو کرا لەچوارچێوەی ئەو ھەوڵانەدایە.
پێشەوا ھەورامانی
ووتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٦-٢-٢٠٢٦
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە