ئاسایشی قامیشلۆ : یەکەیەکی نیشتەجێبوون لەلایەن درۆنی تورکی یەوە بەئامانج گیرا

ئاسایشی قامیشلۆ : یەکەیەکی نیشتەجێبوون لەلایەن درۆنی تورکی یەوە بەئامانج گیرا
پەیامی کورد   ...   ئاسایشی قامیشلۆ : یەکەیەکی نیشتەجێبوون لەلایەن درۆنی تورکی یەوە بەئامانج گیرا

نزیکەی چوار کاتژمێر پێش ئێستا، دەنگی دوو تەقینەوەی لەسەر یەک لە شاری قامیشلۆ بیسترا کە بووە هۆی تەقینەوەی تانکی سووتەمەنی.

ئاسایشی قامیشلۆ لە ڕاگەێندراوێکدا ووتی: "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا هێرشیان کردە سەر یەکەیەکی نیشتوجێبوون لە ناوەڕاستی شاری قامیشلۆ، کە بووە هۆی زیانی ماددی و ئاگرکەوتنەوە لە تانکی سووتەمەنی کە خەڵک بۆ گەرمکردنەوە بەکاریان دەهێنا و تەقینەوەی دوو تانکی سووتەمەنی کە لەسەر بانی بیناکە بوون."

ئاسایشی قامیشلۆ داوای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستێکی جیددی وەربگرن بەرامبەر ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریایە.

ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە