ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەست پێدەکات و زیاتر لە 117 هەزار خوێندکار بە زانستی، وێژەیی و پیشەیی بەشداری دەکەن.

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەست پێدەکات و زیاتر لە 117 هەزار خوێندکار بە زانستی، وێژەیی و پیشەیی بەشداری دەکەن.

PeyamaKurd - ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەست پێدەکات و زیاتر لە 117 هەزار خوێندکار بە زانستی، وێژەیی و پیشەیی بەشداری دەکەن.
 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی 6ـی 2026، کاتژمێر 7 و 30 خولەکی بەیانی، تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.

زیاتر لە 117 هەزار خوێندکار بەشدارن
117 هەزار و 142 خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن کە 88 هەزار و 116 خوێندکاریان لە بەشی زانستی، هەروەها 26 هەزار و 431 خوێندکار لە بەشی وێژەیین، دوو هەزار و 595 خوێندکاریش لە بەشی پیشەیین.

ژمارەی هۆڵی تاقیکردنەوەکان
کۆی گشتی هۆڵەکان دوو هەزار و سێ هۆڵە، هەزار و 390 هۆڵیان بۆ بەشی زانستین، هەروەها 521 هۆڵیان بۆ بەشی وێژەیین، 92 هۆڵیش بۆ بەشی پیشەیی.

چاودێر
12 هەزار و 18 کەس چاودێری تاقیکردنەوەکانن

بەڕێوبەری هۆڵ
2003 بەڕێوبەری هۆڵ بەشدارن

سەرپەرشتیار
هەزار و 376 سەرپەرشتیار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن

یاریدەدەری بەڕێوەبەری هۆڵ
2003 یاریدەدەری بەڕێوبەری هۆڵ بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن

خزمەتگوزار
2003 خزمەتگوزار لە تاقیکردنەوەکان دەبن