PeyamaKurd - ئەم بڕیارە ئاراستەی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم کرا
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پاراستنی سامانی ماسی لە وەرزی زاوزێدا، بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوەماسی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد و ڕێکاری تووندیش بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، وادەی قەدەغەکردنەکە بەم شێوەیە دەبێت:
دەستپێکردنی قەدەغە: ١٥ـی ئاداری ٢٠٢٦.
کۆتایی هاتنی قەدەغە: ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦.
ئاسایی بوونەوەی ڕاوکردن: ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦.
وەزارەت هۆشداری دەدات کە بەکارهێنانی ڕێگەکانی وەک (کارەبا، ژەهر، تەقەمەنی و تۆڕی کون وورد) لە هیچ کاتێکدا ڕێپێدراو نییە، چونکە زیانی کوشندە بە ژینگەی ئاوی و سامانی ماسی دەگەێنن.
ئەم بڕیارە ئاراستەی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم کراوە و لە ڕێگەی پۆلیسی دارستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە چاودێرییەکی تووند دەخرێتە سەر سەرجەم ڕووبار و دەریاچەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە سەرپێچییەک.