بەندکراوێکی کورد لە سەقز لەسێدارە درا

بەندکراوێکی کورد لە سەقز لەسێدارە درا

سزای سێدارەی فەرزاد خادەم کە چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، لە بەندیخانەی ناوەندی سەقز جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە (٢٥ی ئەپریلی ٢٠٢٤) سزای سێدارەی فەرزاد خادەم خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندی سەقز جێبەجێ کرا.

فەرزاد خادەم مانگی پووشپەری ٢٧١٩ بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە هاوڕێکانی خۆی بە ناوی تیرداد ئاتەش ئەفروزی لە ڕێگەی بەکارهیێنانی چەک دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.