بە هۆی نەبوونی سەلامەتی کار لە کانگای زێڕی قوروە؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێکی کەوتەوە

پەیامی کورد ... بە هۆی نەبوونی سەلامەتی کار لە کانگای زێڕی قوروە؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێکی کەوتەوە
لە کانگای زێڕی قوروە شارۆچەکەیەکی سەر بە پارێزگای سنە ، کرێکارێک بە ناوی ڕەزا ئەحمەدی تەمەن ٣٩ ساڵ، بە هۆی کەم وکوڕییەکی تەکنیکی لە دەزگای بەرد شکێنەکەدا" بەهۆی كەوتنی فەنەری دەشتگا لە دڵی "، گیانی لەدەستدا.
لەم ڕووداوەدا فەنەری ئامێرەکە لە ناكاو لە شوێنی خۆی هاتووەتە دەرەوە و بەر دڵی كرێكارەكە كەوتووە.
ڕەزا ئەحمەدی باوکی سێ منداڵ بوو. ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە نیگەرانییەکانی لەبارەی سەلامەتی و نەبوونی ئەمنیەتی كار لە ئەنجامی كەمتەرخەمی حکوومەتی ئێران ەوە سەبارەت بە كرێكاران زیاتر كردووە.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە




