PeyamaKurd - حکوومەتی ھەرێم، ١٠ رۆژ پشووی راگەیاند
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی لەبارەی پشووی فەرمی جەژن و نەورۆز راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو یەکشەممە (29ی ئاداری 2026) پشووی فەرمی دەبێ
بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو ڕۆژی یەکشەممە (29ی ئاداری 2026)، لە سەرجەم دام ودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ.
هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری