PeyamaKurd - دوو هاووڵاتی بێ تاوانی لە هێرشە درۆنییەکەی ئەمشەو بۆ سەر گوندی زەرگەزەوی سنووری هەولێر شەهید بوون.
▪️ڕاگەێندراوی دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی ئەمشەوی هەولێر: لە هێرشە درۆنییەکانی ئەمشەوی سەر هەولێر دوو هاونیشتمانی شەهید بوون
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی سێشەمم، کاتژمێر 00:15، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، بەر خانووی هاونیشتمانییەک لە گوندی زەرگەزەوی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوت، بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاوسەر بە ناوەکانی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ و موژدە ئەسعەد حەسەن) شەهید بوون.
ئەم هێرشانە پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگییە و بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین.