دوو ھاووڵاتی خەڵكی سەردەشت لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر كردنی

 دوو ھاووڵاتی خەڵكی سەردەشت لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر كردنی

PeyamaKurd - دوو ھاووڵاتی خەڵكی سەردەشت لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر كردنی

دوو هاووڵاتی کورد و خەڵکی شارۆچکەی «نەڵاس» سەر بە شاری سەردەشت بە ناوەکانی مامۆستا ئەبووبەکر یووسفی و یوونس مووساپوور، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کردن و بۆ دەست بەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ورمێ گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک، ئێوارەی یەکشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری، ھاوكات مامۆستا ئەبووبەکر یووسفی و یوونس مووساپووریان لە شاری نەڵاس دەست بەسەر کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هێزە حکوومەتییەکان بە، تووندوتیژی تووندی جەستەیی و سووکایەتی کردن ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەست بەسەر کردووە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەم دوو ھاووڵاتییە دوای دەست بەسەرکردن لە سەردەشت، دەست بەجێ بۆ دەست بەسەرگەی ناوەندی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ گواستراونەتەوە.

دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر کاتی دەست بەسەرکردنیان هیچ جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەست بەسەرکران، تۆمەتە وە پاڵدراوەکانی ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەست دا نییە.