دەست بەسەرکرانی ھاووڵاتییەكی خەڵكی پیرانشار و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

دەست بەسەرکرانی ھاووڵاتییەكی خەڵكی پیرانشار و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

PeyamaKurd - دەست بەسەرکرانی ھاووڵاتییەكی خەڵكی پیرانشار و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی شەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «مانی عەبدۆڵڵازادە» خەڵکی گوندی «دربکه» سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەست بەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵی باوکی دەست بەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەست بەسەرکران و تۆمەتە پاڵ دراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.