تازەترین

دەست بەسەرکردنی خوشک و برایەک لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران ەوە

دەست بەسەرکردنی خوشک و برایەک لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران ەوە

PeyamaKurd - دەست بەسەرکردنی خوشک و برایەک لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران ەوە
 

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥، دەیان ئەندامی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ھاوكات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی کەژاڵ ڕەحمانی و دانیال ڕەحمانی لە شاری کامیاران.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان، هێزە ئەمنییەکان دەرگای ماڵەکانیان شکاندووە و بەبێ مووڵەتی یاسایی ئەم خوشک و برایەیان دەست بەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

کەژاڵ و دانیال ڕەحمانی لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی کوردستانن. براکەیان جەمال ڕەحمانی کەساڵی ١٣٩٧ لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە شەهید کرا. بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو بنەماڵەکەیان بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان یان ئاگاداربوونەوە لە شوێنی بە خاک سپاردنی، چەندەها جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانیان لە شارەکانی کامیاران و سنە کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ووڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.
هەروەها برایەکی دیکەیشیان، ڕێبین ڕەحمانی، زیندانی سیاسی پێشوو و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ە.

کەژاڵ ڕەحمانی کە لە نەخۆشخانەی سینای کامێراندا وەکوو پەرستار کاری دەکرد بە هۆی فشارەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کار دەر کرا.

دانیال ڕەحمانییش کە خوێندکاری بەشی ئەندازیاری کۆمپیتەرە لە زانکۆی ئازادی سنە، لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ەوە لە کامێران ڕووبەڕووی بانگهێشت و لێپرسینەوە بووەتەوە.