زنیاری گرینگ سەبارەت بە ڕێژەی ئاوی بەندئاوەکانی هەرێمی کوردستان
![زنیاری گرینگ سەبارەت بە ڕێژەی ئاوی بەندئاوەکانی هەرێمی کوردستان](/haberresimleri/2025118/9f870dee-2f18-430a-a442-8604ea2aac29.webp)
پەیامی کورد ... زنیاری گرینگ سەبارەت بە ڕێژەی ئاوی بەندئاوەکانی هەرێمی کوردستان
بەڕێوبەری بەندئاوەکانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ باران کەم باریوە، بەڵام تا ئێستا بەندئاوەکانی ئێمە تووشی کەمئاوی نەبوون و دەشڵێ، چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ بوودجە دابین بکرێت و دەست بە درووستکردنی چوار بەندئاوی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بکرێت.
ڕەحمان خانی ڕایگەیاند : سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان تاوەکوو ئێستا بارانبارین وەکوو پێویست نییە، بەڵام زۆرینەی بەندئاوەکانی ئێمە ئاوی پێویستیان تێدایە و ئەگەر باران نەبارێت، کاریگەری لەسەر بەرھەمەکانی کشتوکاڵ دەبێت، بەڵام جارێ زووە بڕیار بدەین و تا ناوەڕاستی مانگی پێنجیش ئەگەری بارانبارین ھەیە، بۆیە ئێمە لە مانگی دوو و سێ و چواردا زۆرترین داھاتی ئاو بۆ بەندئاوەکان دابین دەکەین، بۆیە تا ئێستا ھیچ گرفتێکمان لە بەندئاوەکان نییە.
خانی ووتیشی، لە ھەرێمی کوردستان بەندئاوە گەورەکان دووکان و دەربەندیخان و دھۆک و گۆمەسپان ھەن و ئەوانەی دیکەش ٢٠ بەنداو دەبن، کە بچووکن.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، بۆ دروستکردنی چوار بەندئاوی گەورە لە ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین و چەندین کۆبوونەوە ئەنجام دراون و گفتوگۆی باشمان کردووە، کە بڕیارە لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی درووست بکرێن و ئەوانیش رەزامەندن و چاوەڕێ دەکەین لە بودجەی ئەمساڵدا پارەی بۆ تەرخان بکرێت و دەست بە درووستکردنیان بکرێت، چوونکە شەش بۆ حەوت ساڵ پێویستە تا بەندئاوی گەورە درووست دەکرێن، بۆیە بوودجە ئەمساڵ دیاری بکرێت، دەست بە درووستکردنی بەندئاوەکان دەکرێت.
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە![ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێک بۆ ڕێکخستنەوەی باری دارایی و داهات و خەرجییەکان و میلاک و بواری وەزیفی گشتی بۆ ساڵی 2025 دەدات](/haberresimleri/202525/5c8526a1-4925-4f2d-9253-a7d440c4f1e6small.webp)
![عەلی حسێن : ئومێد هەیە تاوەکوو نەورۆز کابینەی نوێ پێک بهێندرێت](/haberresimleri/202525/483fbed9-3ecd-4264-b389-97d152761150small.webp)
![سهرۆكی حکوومەت پێشوازى له نوێنهرى تایبهتی سكرتێرى گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق كرد](/haberresimleri/202525/095d0f01-1f86-4d7f-a686-16838711e895small.webp)
![مەسروور بارزانی لەگەڵ شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێم کۆبووەوە](/haberresimleri/202525/69fe304f-d7c6-497f-afe4-f885d1b403dfsmall.webp)
![نێچیرڤان بارزانى لهگهڵ فهرماندهى هاوپهیمانی نێودهوڵهتى كۆبووهوه](/haberresimleri/202525/b7593449-aba4-41b3-b9d1-c63e8aa1205bsmall.webp)
![دەقی ووتاری فەرماندەی گشتی ھێزی پێشمەرگە لە رێوڕەسمی دەست بەکاربوونی دوو فیرقەی وەزارەتی پێشمەرگە](/haberresimleri/202524/0fc6b259-0ac7-4e13-86f9-2fb1d6e27f26small.webp)