سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له كونسووڵى گشتی ئێران کرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له كونسووڵى گشتی ئێران کرد
پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له كونسووڵى گشتی ئێران کرد

یه‌كشه‌ممه‌ 2024/11/10 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا به‌بۆنه‌ى كۆتایی هاتنى ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه‌، ستایشى ڕۆڵى نه‌سرۆڵڵا ڕه‌شنوودى، كونسووڵى گشتی كۆمارى ئیسلامی ئیرانی له‌ هه‌ولێر كرد له‌ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیوای خواست له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا سه‌ركه‌وتوو بێت.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز ڕه‌شنوودى، سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پشتگیرى و هاوكارییان له‌گه‌ڵ خۆى و كونسووڵخانه‌ى گشتى كۆمارى ئیسلامی ئێراندا له‌ هه‌ولێر كرد بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانیان. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.

ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە