سێ بەندکراوی کورد بە بێ ئاگاداری سەر لە بەیانییەکی زوو لە سێدارەدران

سێ بەندکراوی کورد بە بێ ئاگاداری سەر لە بەیانییەکی زوو لە سێدارەدران

PeyamaKurd - سێ بەندکراوی کورد بە بێ ئاگاداری سەر لە بەیانییەکی زوو لە سێدارەدران

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرلەبەیانی پێنجشەممە دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی سامان ئیبراهیمی و عەلی شەهبازی لە گرتووخانەی دیزلئابادی کرماشان و عەبدۆڵقادر ڕەسووڵی لە گرتووخانەی مەهاباد لەلایەن ڕژێمی ئێران ەوە لەسێدارە دران.

پێش لەسێدارەدانیان ڕژێمی ئێران ڕێگری لە زیندانییەکان کردووە کە چاویان بە بنەماڵەکانیان بکەوێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، تەنها لە ١٢ مانگی ڕابردوودا لانیکەم دوو هەزار و ٤٨٨ کەس لەوانە ٦٣ ژن و دوو منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لەسێدارە دراون، کە سزای ١٣ کەسیان لەبەر چاوی گشتی دا جێبەجێ کراوە، هەروەها لەو ماوەیەدا ١٣٠ کەسی تریش سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.