سەربەست لەزگین : پێکەوەژیان و لێبوردن خاڵێکی بەهێزی کوردستانە

پەیامی کورد ... سەربەست لەزگین : پێکەوەژیان و لێبوردن خاڵێکی بەهێزی کوردستانە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەێنێت، لێك نزیكبوونهوهیهكی باش له نێوان پارتی و یهكیتی ههیه و بڕیاره له پاش جهژن كابینهی نوێ پێك بهێندرێت.
سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، لە لێدوانێک دا بۆ میدیاکان، پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم موسڵمانانی کوردستان دەکات.
ھەروەھا باس لە کولتووری پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، ئەمە کولتووری کۆنی ئێمەیە، پێکەوەژیان و لێبوردن خاڵێکی بەھێزی کوردستانە و خۆی ڕێبازێکە و ھەموومان لەسەری دەڕۆین.
سەبارەت بە پرسی پێکھێنانی حکوومەتیش لە دوای جەژن، سەربەست لەزگین ڕایگەیاند، لێکنزیکبوونەوەیەکی باش لەنێوان پارتی و یەکیتی هەیە، لەسەر زۆربەی پرسەکانیش ڕێککەوتوون، بۆیە چاوەڕوان دەکەین لە مانگی نیساندا لەگەڵ یەکیتی لەسەر تەواوی پرسەکان ڕێککەوتن بکەین و لە کاتێکی نزیکدا کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکبھێندرێت.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




