سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد

PeyamaKurd - سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد

دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئیلبرووس كوتراشییڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە ماکسیم رۆبین كونسووڵی گشتی ڕووسیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە خرایە بەرباس و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ستایشی هەڵوێست و دانبەخۆداگرتنی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستانی لەمەڕ شەڕ و گرژییەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە كرد.

هەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سووریا و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی تازەی عێراقی فیدڕاڵ و پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان و، جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا كرایەوە.