PeyamaKurd - سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ڕۆڵى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌كات
هەر لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، پاشنیوەڕۆی سێشەممە 2026/5/5، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری، لەگەڵ بەڕێز دادوه‌ر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخى سیاسی و گشتی ووڵات تاوتوێ کران. هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه کە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بنەمایەکی سەرەکییه بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانى ووڵات و سه‌قامگیرى و ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانى هه‌مووان.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، ڕۆڵی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری لە پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکانی ووڵات بەرز نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێزیانى كرد بۆ ڕۆڵى گرینگ‌یان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و درووست كردنى لێكگه‌یشتن له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا.
هەردوولا جەختیان لە گرینگی سەروەری یاسا و کارکردن لە چوارچێوەی دەستووردا کردەوە وەک تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كانى ووڵات و پاراستنی ماف و شایستە یاسایی یەکانی هەموو پێکهاتەکان و قەوارەی فیدراڵى و دەستووری هەرێمی کوردستان.
به‌رده‌وامى و بره‌ودان به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگا و دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانى فیدراڵى و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.