سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کرد

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کرد

دووشەممە 6/1، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانی ئه‌لعەزم کرد.

لە دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی پشتیوانی کردنی حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای خزمەت کردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.