سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ووزەی تورکیا کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ووزەی تورکیا کۆبووەوە

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ووزەی تورکیا کۆبووەوە

 شەممە 5/9 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبووڵ ، لەگەڵ ئەلپ ئەرسەلان بەیرەقدار وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بواری ووزە و سەرچاوە سرووشتییەکان کرا.

هەردوولا جەختیان لە بەهێزترکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و نەوت و وزە و کارەبادا کردەوە.