PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پێشھاتەکانی ئەم دواییەی کوردستان، عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
پێنجشەممە، ١٩ـی ئاداری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و برایان ماست، ئەندامی کۆنگرێس و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشهاتەکانی ئەم دوایی یەی هەرێمی کوردستان، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تاوتوێ کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی دوولایەنە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.