سەرۆکی حکوومەت و نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەت و نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت و نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان قەیرانی ئابووری لەسەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕێگەدان بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری ھەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیایان تاوتوێ کرد.

یەکشەممە ٢٢ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆز مایکڵ واڵتز نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ئەم دوایی یەی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

مەسروور بارزانی و مایکڵ واڵتز گفتوگۆیان لەبارەی کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابووری لەسەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕێگەدان بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری ھەرێمی کوردستان ەوە بۆ تورکیا کرد، وەک ھەنگاوێک بۆ یارمەتیدان و کەم کردنەوەی بارگرانی دۆخی دارایی.

ھەروەھا ھەردوولا جەختیان لە گرینگی بەھێزترکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان کردەوە.