سەرۆکی حکوومەت و وەزیری ووزەی ئەمریکا دۆخی ووزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەت و وەزیری ووزەی ئەمریکا دۆخی ووزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت و وەزیری ووزەی ئەمریکا دۆخی ووزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

دووشەممە 3/30، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کریس ڕایت، وەزیری ووزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە تایبەتی دۆخی ووزە کرد.

بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی، وەک ئاسانکارییەک بۆ کەم کردنەوەی فشار و ئاڵنگارە ئابوورییەکان لەسەر عێراق و بازاڕی جیهانی ووزە، بە ئەرێنی هەڵسەنگێندرا.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پێویستی بەردەوام بوونی هەماهەنگی و پاڵپشتی کردەوە بۆ پاراستنی ژێرخانی وزە و ئابووری لە هەرێمی کوردستان و هەڵگرتنی گەمارۆی بازرگانی و وەستاندنی هێرشە تیروریستییەکان کە دەکرێنە سەر کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان زیاتر بکرێت و هەناردە بکرێت.هەروەها پاراستنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.