PeyamaKurd - سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان کرد
هەینی 2026/5/15 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەست بەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتگیری تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئهركهكهى دووپات کردەوە.
له دیدارهكهدا، بەڕێز ڤاچۆڤسکی خۆشحاڵی خۆی بە دەست بەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی مەسیحییەکان و برەودان بە کولتووری پێكهوهژیان و لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن.
ههروهها دووپاتی کردەوە کە ڤاتیکان بە بایەخەوە لە سەقامگیری و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت. لاى خۆیهوه سهرۆك نێچیرڤان بارزانى جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان دەمێنێتەوە.
لە بەشێکی تری دیدارهكهدا، ههردوولا دهربارهى بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لهگهڵ ڤاتیکان، بیروڕایان گۆڕییهوه.