سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد

PeyamaKurd - سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد

سێشەممە 2026/7/7، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد.

لە دیدارێکدا، بارودۆخى گشتی پێكهاته‌كان و مه‌سیحییه‌كان به‌تایبه‌تى، گرینگی پاراستنى کولتووری پێکەوەژیان، یه‌كترقبووڵ كردن و لێبوردەیی له‌نێوان پێکهاتە جیاوازەکان دا له‌ هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مه‌سیحییه‌كان به‌شێكى ڕه‌سه‌نى پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانن‌ و وه‌ك هه‌میشه‌ پارێزه‌رى مافه‌كانیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها دڵنیاى كردنه‌وه‌ كه‌ كوردستان بۆ هه‌میشه‌ بێ جیاوازى به‌ لانه‌ و نیشتمانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه‌ و پارێزه‌رى كولتوورى فره‌یى ده‌بێت.

لای خۆیەوە، پاتریارک ستایشی ڕۆڵی مێژوویی و بەردەوامی هەرێمی کوردستانی کرد وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی یەکان، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵ و پشتگیری به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ مافى پێكهاته‌كان دووپات كرده‌وه‌.