PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دوو فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ پێدانى پله و به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى سه‌ربازى ده‌رده‌كات
له لێدوانێك دا ، دلشاد شهاب ووته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند:
دواى به‌كۆتاهاتنى خولى پێنجى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌ران له كۆلێژى سه‌ربازی سێى قه‌ڵاچوالان، دووشه‌ممه 2026/5/25 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، فه‌رمانى پێدانى پله‌ى مولازمى به (210) به‌شدارى خوله‌كه واژوو كرد.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له فه‌رمانێكى دیكه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، واژووى له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى (95) پله‌دار له‌سه‌ر میلاكى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ـ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئاسایش كرد. ئه‌م دوو فه‌رمانه له‌گه‌ڵ واژووكردنیان، له‌مڕۆوه كه‌وتنه بوارى جێ به‌جێ كردنه‌وه.