سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە

دووشەممە 2026/5/18 لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ڤاتیکان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کاردیناڵ پیێترۆ پارۆلین، سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ڤاتیکان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و دۆخی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرینگی بەردەوامی گفتوگۆ و قووڵ کردنەوەی بەهاکانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی لە ناوچەکەدا کردەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی ڤاتیکان لە برەودان بە ئاشتی و سەقامگیری دووپات کردەوە. لای خۆیەوە، سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی کرد وەک نموونەیەکی زیندوو و سەرکەوتووی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان لە ناوچەکەدا.

تەوەرێکی دیكه‌ى کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە تاوتوێ کردنی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتە مرۆیی یەکانی گرژی و ئاڵۆزییەکان. له‌مباره‌یه‌وه‌ هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا.