PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە
دووشەممە 2026/5/18 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ڕۆما لەگەڵ گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیتاڵیا لە بواری سەربازی و ئەمنی دا و هاوکاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر تاوتوێ کران.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ ڕۆڵی گرینگی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دا دووپات کردەوە، بەتایبەت لە پێشکەش کردنی ڕاوێژ و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە.
لای خۆیەوە، کرۆسێتۆ جەختی لە بەردەوامی پابەندى و پشتگیری ووڵاتەکەی بۆ ئارامی و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. ههر لهمبارهیهوه ڕایگهیاند كه ئیتاڵیا له پێشكهش كردنى هاوكاری سهربازى و ئهمنى بۆیان؛ بهردهوام دهبێت.
تەوەرێکی دیكهى کۆبوونهوهکه، تاوتوێ کردنی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی گرژییەکان بوو. تیایدا هەردوولا لەسەر گرینگی پاراستنی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر، هاوڕا بوون.