PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە
سێشەممە ٢٠٢٦/٥/١٩، لە ڕۆما، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یەكدا لەگەڵ ئا‌نتۆنیۆ تایانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی ئیتاڵیا، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانى هەرێمی کوردستان و عێراقى لەگەڵ ئیتاڵیا، له بواره جیاكان دا تاوتوێ کرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ هاوكارى و پشتگیری بەردەوامی ئیتاڵیا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى سەقامگیری ناوچەکە دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، ئا‌نتۆنیۆ تایانی جەختی لە بەردەوامی پشتگیری ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە و ڕایگه‌یاند کە ووڵاتەکەی بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت وەک فاکتەرێکی ئارامی لە ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ئامادەییی ئیتاڵیای نیشان دا بۆ فراوان کردنی هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دا.
له تەوەرێکی دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان له دوایین پێشهاتەكانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى كرد و جه‌ختیان لەسەر گرینگی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پاراستنى ئاشتی و سه‌قامگیرى كرده‌وه.