سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی یەوە پێگەیشت

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی یەوە پێگەیشت

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی یەوە پێگەیشت

یەکشەممە 2026/3/29 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەحمەد ئەبۆلغەیت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری ووڵاتانی عەرەبی یەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، ئەحمەد ئەبولغەیت بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە دوێنێ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیری کۆمکاری ووڵاتانی عەرەبی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندی ئەحمەد ئەبولغەیت و هەڵوێستی کۆمکاری ووڵاتانی عەرەبی کرد بۆ پشتگیری کردنی بەردەوامیان له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان.

دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ بوو.