PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوە
شەممە 2026/4/18 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئانتالیا، لەگەڵ ئەحمەد ئەبوولغەیس، سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە گرینگی پاراستنی سەقامگیری و کارکردنی هاوبەش بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.
کاریگهری و لێکهوتهکانی شهڕ بهسهر ووڵاتانی ناوچهکهوه، تهوهرێکی دیکهی کۆبوونهوهکه بوو.