سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کۆنگرێسمان ئیبراھیم حەمادە دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کۆنگرێسمان ئیبراھیم حەمادە دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کۆنگرێسمان ئیبراھیم حەمادە دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

دووشەممە ٢٠٢٦/٤/٢٧ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ئیبراھیم حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

ھەردوولا دەربارەی کاریگەری و لێکەوتەکانی دۆخەکە، بەتایبەتی لەسەر عێراق و ھەرێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە. لەمبارەیەوە جەختیان لە گرینگی بەردەوامی پشتیوانییەکانی کۆنگرێس بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکان دا کردەوە.

ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری دا، دۆخی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکە بوو.