شاندی ئیمرالی لە هەولێرن و سبەی لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانی کۆ دەبنەوە

پەیامی کورد ... شاندی ئیمرالی لە هەولێرن و سبەی لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانی کۆ دەبنەوە
ئێوارەی شەممە ١٥ی فێبریوەری ، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند كە شاندی ئیمراڵی گەیشتنە هەولێر و سبەی لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانی كۆ دەبنەوە.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی داوە كە بە یاوەری "د. عەبدۆلسەلام، ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی وەزیران" پێشوازی لە شاندەكەی ئیمراڵی بە سەرۆكایەتین پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری دەم پارتی کراوە.
ئومێد خۆشناو ڕوونی كردووەتەوە كە لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی سەردان و کۆبوونەوەکانیان کرا و تیشک خرایە سەر بەرنامەی کۆبوونەوەکانیان، کە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجالانیان هێناوە و ڕای مەسعوود بارزانی لەسەر پڕۆسەی ئاشتی وەردەگرن و بۆ ئیمرالی دەبەنەوە.





