پەیامی کورد ... فازڵ میرانی پیرۆزبایى له كاكهییەکان دهكات
فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی (قەوڵتاس) ئاراستەی برایانی کاکەیی کوردستان و جیھان کرد.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
بە گەرمی پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە تەواوی خوشک و برایانی کاکەیی لە کوردستان و عێراق و ھەر شوێنێکی جیھان دەکەم. ھیوادارم ھەموو ساڵێک ئەم جەژنە بە شادی و خێر و خۆشی بکەنەوە، ھەردەم ئارام و ئاسوودە و سەربەرز بژین.
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤-١-٢٠٢٥