فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی 682 ئەفسەر دەرچوو

فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی 682 ئەفسەر دەرچوو

PeyamaKurd - فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی 682 ئەفسەر دەرچوو

2ی تەمووزی 2026 پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (142) لە ڕێکەوتی 28ی حوزەیرانی 2026، و لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرمانی فەرمی بۆ پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی خشتەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 دەرچوو.

ئەم فەرمانە تایبەتە بە پلەبەرزکردنەوەی (682) ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوبەرایەتی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، کە بە زنجیرەی (1) بە ناوی (عەقید عومەر فارووق عەبدۆلعەزیز محەمەد) دەست پێ دەکات و بە زنجیرەی (682) بەناوی (مولازم عومەر عارف عەلی) کۆتایی دێت.

پلەبەرزکردنەوەی ئەم ئەفسەرانە بۆ پلەی نوێی شایستەی خۆیان، پاڵپشت بە ماددەی (10) لە یاسای ڕاژە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیتحادی ژمارە (18)ی ساڵی 2011ی بەرکار لە هەرێمی کوردستان جێ بەجێ کراوە و گوزارشت لە ڕێکەوتی شایستەبوونیان دەکات لە 2025/1/9ـەوە.

وەزارەتی ناوخۆ

2026/7/2