" لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە " هۆشداری لە شەپۆلێکی تووندی باران و تەزرە

" لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە " هۆشداری لە شەپۆلێکی تووندی باران و تەزرە

PeyamaKurd - " لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە " هۆشداری لە شەپۆلێکی تووندی باران و تەزرە


ووتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، پاڵپشت بە هۆشدارییەکانی کەشناسی لە ئەم شەوەوە شەپۆلێکی تووندی باران بارین و تەزرە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت. ئەم هۆشدارییە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان و کەم کردنەوەی ئەگەری زیانەکانی گۆڕانی کەش وهەوا بڵاوکراوەتەوە.
داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و ڕێگری بکەن لە چوونە دەرەوەی منداڵان، هەروەها جەخت کراوەتەوە کە پێویستە ئۆتۆمبێلەکان دابپۆشرێن و دوورکەوتنەوە لە ناوچە نزمەکان، دۆڵەکان و سەرچاوەکانی ئاو ڕەچاو بکرێت. 

ئەم ڕێکارانە وەک ئامادەکارییەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کە بەهۆی لافاو یان کۆبوونەوەی ئاو لە ناوچە جیاوازەکاندا درووست ببێت.