مەسروور بارزانی : بانگھێشتی وەبەرھێنەرانی قەتەری دەکەین بۆ ھەرێمی کوردستان

مەسروور بارزانی : بانگھێشتی وەبەرھێنەرانی قەتەری دەکەین بۆ ھەرێمی کوردستان
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی : بانگھێشتی وەبەرھێنەرانی قەتەری دەکەین بۆ ھەرێمی کوردستان

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كونسووڵخانه‌ی گشتی قه‌ته‌ر لە هه‌ولێر رایگەیاند، بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی قەتەری دەکەین کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە بوارە جۆراوجۆەکاندا پرۆژەی ئەنجام بدەن و ئێمەش لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەر کارئاسانییەک لەم بوارەدا.

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

پێشەکی بەخێرهاتنێکی گەرمی بەڕێز د. ئەحمەد حەسەن ئەلحەممادی ئەمینداری گشتی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و

بەڕێز باڵیۆزی قەتەر لە عێراق دەکەم

ئامادەبووانی بەڕێز

ئێوارەتان باش و زۆر بەخێر بێن

خۆشحاڵم ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەی بەڕێز بەشدارم لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کونسوولخانەی گشتی قەتەر لە هەولێر. هیوادام ئەم هەنگاوە ببێتە دەستپێکێک بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولامان .

مایەی خۆشحاڵیمانە کە پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەڕدا هەیە و لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین بەرپرسی باڵای قەتەڕی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە. هەروەها ئێمەش سەردانی دەوڵەتی قەتەرمان کردووە.

ڕێز و پێزانینێکی زۆرمان بۆ میری قەتەر خاوەنشکۆ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی هەیە و خوازیارین پەیوەندییەکانمان لە بوارە جۆراوجۆەکاندا و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، زیاتر پەرە بستێنێت.

کردنەوەی کونسووڵخانەی گشتی قەتەڕ هاوکار و یارمەتیدەر دەبێت  لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و کشتوکاڵی و کولتووری و خوێندنی باڵادا.

قەتەر لە ڕووی وەبەرهێنان و ئاوەدانیی و بیناسازی و ووزە و جمووجۆڵ و چالاکی ئابوورییەوە، دەوڵەتێکی دەوڵەمەند و خاوەن ئەزموونێکی سەرکەوتووە، بۆیە دەکرێ هەرێمی کوردستان سوود لە ئەزموونی دەوڵەمەندی قەتەر لەم بوارانەدا وەربگرێت .

لێرەدا بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی قەتەری دەکەین کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا پرۆژەی ئەنجام بدەن و ئێمەش لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەر کارئاسانییەک لەم بوارەدا.

هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی سەقامگیر و ئارامی دەڤەرەکەیە و لە هەمانکاتدا سرووشت و جوگرافیای هەرێم زۆر لەبارە بۆ وەبەرهێنان لە بواری جۆراوجۆردا، بەتایبەتی کشتوکاڵی و گەشتیاری و پێشەسازی. ئێمە بە هەموو توانایەک پێشوازی و پشتگیری لە وەبەرهێنانی فرەچەشن دەکەین کە بەشێکە لە کارنامەی حکوومەت لە ڕووی فرەچەشن کردنی ئابووری.

لە کۆتاییدا جارێکی دیکەش پیرۆزبایی کردنەوەی کونسوولخانەی گشتی قەتەر دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێش چوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەر دەخوازم