PeyamaKurd - مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق ئەیاد عەللاوی کۆبووەوە
یەکشەممە ٢٤ـی ٥ـی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق ئەیاد عەللاوی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، ئەیاد عەللاوی ئاماژەی بەوە دا کە گەلی کوردستان خەبات و تێکۆشانێکی زۆری کردووە و قوربانییەکی زۆری داوە و ڕۆڵێکی دیاری لە ڕزگارکردنی عێراق لە دیکتاتۆری و ھێنانەئارای سیستەمی نوێی عێراق دا گێڕاوە.
هاوکات ستایشی ڕۆڵ و پێگەی مێژوویی سەرۆک بارزانیشی وەک ڕێبەرێکی نیشتمانی مەزن و کاریگەر لە مێژووی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا کرد.
سەرۆکی حکوومەت پێزانینی خۆی بۆ ھەڵوێستی دۆستانە و پشتگیری بەردەوامی ئەیاد عەللاوی وەکوو کەسایەتییەکی نیشتمانی دیاری عێراق لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەربڕی.