PeyamaKurd - مەسروور بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی یوونان پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد
یەکشەممە 6/7 ، مەسروور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوای لە هاری تیۆهاریس جێگری وەزیری دەرەوەی یوونان کرد.
لە دیدارەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری یوونان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەهێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشت وگوزار و کولتوو ر و شوێنەوار و تەندرووستی دا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان دا ، بیر و ڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پیشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرینگی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە کرایەوە.