PeyamaKurd - مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دەکات و پەیامی قەداسەتی پاپای پێدەگات
چوارشەممە، 13ـی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەست بەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.
باڵیۆزی پاپای ڤاتیکان، بە ناوی قەداسەتی پاپاوە، سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆکی حکوومەت دەربڕی بۆ پشتیوانی کردن و پاراستنی مافەکانی کریستیان و گشت پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان .
باڵیۆزی ڤاتیکان ئاماژەشی بەوە دا، کوردستان لە دڵی قەداسەتی پاپا دایە و نزای پێشکەوتن و خێر و ئاشتی بۆ دەکات .
چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەتی فیدراڵ ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.