PeyamaKurd - نووری عوسمان : نێچیرڤان بارزانی لاپەڕەیەکی نوێی لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا کردەوە
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ، پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هێزێکی سەرەکی و کاریگەر، بەشدارییەکی کارا و بەهێز لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی دەکات، جەختیش دەکاتەوە کە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی بووە، لاپەڕەیەکی نوێی لە پەیوەندییە سیاسییەکان و پرۆسەی دانووستان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکاندا کردووەتەوە.
د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند : تیشکی خستە سەر گرینگی سه‌ردانەکەی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و ووتی، ''ئێمه له ووڵاتێك ده‌ژین به‌غدا پایته‌خته‌كه‌یه‌تی، پارتی حیزبێكی به‌هێز و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و پێگه‌یه‌كی باڵایه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراقیش، ڕه‌مزیه‌تی سه‌رۆك بارزانی و مێژووی پارتی و خه‌باتی بارزانی لای هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق به كورد و عه‌ره‌ب و هه‌موو ئه‌وانی تره‌وه جێگه‌ی ڕێز و پێزانینه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ش هه‌بووبێ پێویستی به دانووستانه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان."
سەرۆکی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ووتیشی : "سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی بووه، له به‌غدا پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رم له سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان كرا، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به شیعه و سوننه و تەنانەت پێكهاته‌كانی وه‌ك كریستیان، ئێزدی، سائیبه و فهیلییەوە، هه‌روەها باڵیۆزی ووڵاتانیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بینران و له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی و جه‌ماوه‌ری دیدار و دانووستان هه‌بوون."
د.نووری عوسمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد، "ئەو جۆرە سه‌ردانەی نێچیرڤان بارزانی کە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانییە، گرینگی خۆی هه‌یه، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش خۆشحاڵبوون به‌و سه‌ردانه، ئه‌گه‌ر پێشتر لێك تێنه‌گه‌یشتن هه‌بووبێت و كێشه هه‌بووبێت به دانووستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن."
د.نووری عوسمان دەشڵێت، "سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌وه بووه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كان و مامه‌ڵەكردن له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ بکرێتەوە، ووتیشی، پارتی به هێزه‌وه به‌شدار ده‌بێت له كابینه‌ی عه‌لی زه‌یدی.