PeyamaKurd - نووسەر و لێكۆڵەر لە بواری ڕۆژنامەنووسی ڕۆژهەڵاتی دوای نەخۆشییەکی سەخت لە هەولێر کۆچی دوایی کرد
مامۆستا قەرەنی قادری، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری كورد، دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری ھەولێر كۆچی دوایی كرد
مامۆستا قەرەنی قادری، نووسەر و لێكۆڵەر لە بواری ڕۆژنامەنووسی و خەڵكی شاری شنۆی ڕۆژھەڵات كوردستان، بەھۆی تێكچوونی باری تەندرووستی و نەخۆشییەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری ھەولێر كۆچی دوایی كرد.