PeyamaKurd - نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسا لە ئێمانۆئێل ماكڕۆن و گەلی فەرەنسا پیرۆز کرد
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێمانۆئێل ماكڕۆن و تەواوی گەلی فرەنسا كرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوی كردۆتەوە، نووسیویەتی، "لە ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسادا، هاوشانی گەلی فەرەنسا بەهاکانی ئازادی، یەکسانی، برایهتى و دیموکراسی بهرز ڕادهگرین کە لەم ڕۆژە مێژوویی یهدا بهرجهسته دهبن".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها نووسیویەتی، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک کۆمار ئێمانۆئێل ماکرۆن و گەلی فەرەنسا دەکەم، فەرەنسا ههمیشه دۆستێکی دڵسۆز و هاوبەشێکی جێگەی متمانەی هەرێمی کوردستان بووە".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاندووە، "هەمیشە ئهوپهڕى پێزانینمان هەیە بۆ فەرهنسا كه لە سەختترین قۆناغەکان دا بهردهوام پشتیوانمان و پابەندى چەسپاندنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکانمان بووە".
لە كۆتایی پەیامە پیرۆزباییەكەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، "بەو هیوایەی دۆستایەتی هەمیشەیی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، هەمیشە بەرەو گەشەسەندنی زیاتر هەنگاو بنێت".