وادەی گەڕاندنەوەی کەللـەسەری ژنە نیاندەرتاڵەکە ئاشکراکرا

وادەی گەڕاندنەوەی کەللـەسەری ژنە نیاندەرتاڵەکە ئاشکراکرا

کەللـەسەری ئەو ژنە نیاندەرتاڵەی لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزرایەوە، بڕیارە دوای تەواوبوونی پشکنینەکانی بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان
شەش ساڵ لەمەوبەر، لە ئەشکەوتی شانەدەر کەللـەسەری ژنێکی نیاندەرتاڵ دۆزرایەوە، بەمەبەستی پشکنین و لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەریتانیا کرا چونکە لەوێ ئامێری پێشکەوتووی لێیە.
هاوکات بڕیارە ساڵێک دوای تەواوبوونی پشکنینەکان، کەللـەسەرەکە بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان.
کەیفی مستەفا عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێمی کوردستان دەڵێت: بەپێی پشکنینەکانی زانکۆی کامبریج و لیڤەرپوول، 3% تاوەکو 5%ـی جیناتی کورد بۆ مرۆڤی نیاردەتاڵ دەگەڕێتەوە.