وەجبەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج کرا

وەجبەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج کرا

PeyamaKurd - وەجبەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج کرا

بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ووتی "وەجبەی پێنجەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج کرا کە زیاتر لە ١٢ملیار دینارە."

سەروەر كمال هاواری بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ڕایگەیاند : " حکوومەتی عێراق ١٠٠ ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی خەرج کرد، پشکی هەرێمی کوردستان ١٢ ملیار و ٦٠٧ ملیۆن دینارە، پشکی پارێزگای هەولێر ٤ ملیار و پێنج ملیۆن دینارە، پشکی پارێزگای دهۆک ٣ ملیار و ٦٧٩ ملیۆن دینارە، پشکی پارێزگای سلێمانیش ٤ ملیار و ٩٣٠ ملیۆن دینارە."
سەروەرکەمال هاواری ووتیشی "ئەمە وەجبەی پێنجەمی پارەی گەنمی جووتیارانە خەرج دەکرێت."

هەروەها ئەمڕۆ 4ی5ی2026، کاتژمێر 9ی بەیانی، چەکی بانکی جووتیاران لە سایلۆی گەرمیان دابەش دەکرێت

سایلۆی گەرمیان لە ڕاگەێندراوێک دا داوا لەو جووتیارانە دەکات "گەنم" یان رادەستی سایلۆی گەرمیان کردووە، کە ژمارەی کۆبوونەکانیان تاکوو (473)یە، سەردانی سایلۆی گەرمیان بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکی شایستە دارایی یەکانتان