PeyamaKurd - وەزیری خوێندنی باڵا : سەلامەتی خوێندکاران و مامۆستایان لە سەروو هەموو بڕیارێکەوەیە
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەێنێت، چەند بژاردەیەک بۆ چارەنووسی خوێندن لەبەردەستن و لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕیاری کۆتایی دەدرێت.
د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند:
🔹 بڕیارە رۆژی ٢٧ یان ٢٨ی ئەم مانگە، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام بدەین بۆ دیاریکردنی چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن.
🔹 کاردەکەین بۆ ئەوەی بە کەمترین زیان ئەم دۆخە تێپەڕێنین و بڕیارێک بدەین کە لە بەرژەوەندی گشتی بێت.
🔹 بژاردەکانی وەک "خوێندنی ئانلاین" یان "درێژکردنەوەی پشوو" لەبەردەست دان و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.
جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٨ی شوباتی ڕابردووەوە بەهۆی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە، پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو چارەنووسی دەست پێکردنەوەی دەوام یەکلایی بکرێتەوە.